سبەینێ ئەم گەڕەکەی شاری سلێمانی کارەبایان نابێت
كارهبای سلێمانی رایدهگهیهنێت" سبهینێ بههۆی بهستنی پێوهری كارهبای زیرهك گهڕهكی بەرانان كارهبایان نابێت".
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، گەڕەكی (بەرانان) ئاگادار دەكەین بەتایبەت ئەو ماڵانەی كە پێوەریان بۆ نەبەسراوە، دەكەونە سەر فیدەرەكانی (٥) و (١٠) و(١١) سبەینێ چوارشەممە ٢٣ی ئەیلول پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت، بۆیە لە كاتژمێر (٧ی بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت.
کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکردوە: ئاگاداریشیان دەکەنەوە کە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە، هاوکات لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەمو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.
PM:03:04:22/09/2020