لە ئێران ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ٤٣٠ هەزار کەس نزیکدەبێتەوە
ئەمڕۆ تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٧٨ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان لە وڵات گەیشتە زیاتر لە ٢٤ هەزار کەس".
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و ٧١٢ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١٧٨ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
وتیشی" تا ئێستا ٤٢٩ هه‌زار و ١٩٣ کەهس له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٣٦٣ هه‌زار و ٧٣٧ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و ٢٤ هه‌زار و ٦٥٦ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات سێ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار پشكنین بۆ هاووڵاتیانی ئێران كراوه".
PM:04:20:22/09/2020