لە عێراق ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەڵکشاندایە

ئێوارەی ئەمڕۆ تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند" لە دوێنێوە  چوار هەزارو ٧٢٤ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون". 
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد" لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٧٢٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٥٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٦٨٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە". 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٣٢٧ هەزار و ٥٨٠ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٢٦١ هەزار و ٧٥٧ کەس چاکبوونەتەوە و هەشت هەزار و ٦٨٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، ٥٧ هەزارو ١٤١ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٥٤٦ توشبویان لە ژێر چاودێری چڕدان.

PM:07:01:22/09/2020