بەغدا هەرێم بە فرۆشتنی نەوتی قاچاخ تۆمەتبار دەکات

وەزیری دارایی عیراق، هەرێمی كوردستان بە بەرهەمهێنانی نەوتی زیادەو فرۆشتنی نەوت بە قاچاغ تۆمەتبار دەكات.

 
عەلی عەلاوی جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەزیری دارایی بە ئاژانسی “S&P Global Platts”ی ڕاگەیاندووە، “هەرێمی كوردستان بووەتە سەرچاوەی بە قاچاغبردنی نەوت و بەرهەمهێنانی نەوتی زیادە”.

 
وەزیری دارایی عێراق دەشڵێت "ئەمەش وایكردووە عێراق كە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی نێو ڕێكخراوی ئۆپێكە، شكستبێنێت لە پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئۆپێك پڵەس لە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت".

 
وەزیری ناوبراو ئەوەشی خستۆتەڕوو " هەرێمی كوردستان ڕۆژانە ٤٥٠ بۆ ٤٧٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، بەڵام ئەو بڕە دیار نییە كە بە ڕێگەی قاچاغ دەفرۆشرێت، چونكە لە هەندێ كێڵگەی نەوت دزەپێكردنی نەوت هەیە، كە بە تانكەر بۆ هەندێ شوێن دەبرێت و بڕەكەی نازانین چەندە”.




PM:11:12:22/09/2020