ئەگەر دەته‌وێت توانای‌ سێکست لاواز نه‌بێت، ئەم کارە بکە

ئاشکرایە "دەم" سەرچاوەی سەرەکی زۆرێک لە نەخۆشییەکانی جەستەی مرۆڤە، لە نوێترین توێژینەوەشدا دەرکەوتووە ئەو پیاوانەی گرنگی بە شوشتنی دەم و ددانیان نادەن، ئەگەری زیاتریان هەیە بۆ توشبوون بە لاوازی توانای سێکسی.


هۆکاری سەرەکی بۆنی ناخۆشی ناو دەم دەگەڕێنێتەوە بۆ نەشۆردنی ددانەکان، دەریش کەوتووە ئەو پیاوانەی نەخۆشی هەوکردنی پووکیان هەیە، سێجار ئەگەری توشبونیان بە لاوازی توانای سێکسی زیاترە، وەک لەو پیاوانەی کە خاوەنی پوکێکی تەندروستن.


ڕێکخراوی ددانی ئەمریکی، لە دواین تویژینەوەیاندا دەریان خستووە، تەنها لەسەدا ٦٦ ی پیاوان ڕۆژانە دوو تا سێجار ددانەکانیان دەشۆن، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ئافرەتان کە ڕێژەکە دەگاتە ٨٦%..


ئافرەتان دوو ئەوەندەی پیاوان زیاتر پشکنینی دەم و ددانیان بەشێوەیەکی ڕێک و پێک ئەنجام دەدەن.

 
بۆ ڕێگرتنی توشبوون بە نەخۆشی هەوکردنی پووک پێویستە جەخت لەسەر پاک و خاوێن ڕاگرتنی ناو  دەم بکرێتەوە ئەویش بە شوشتنی دەم و ددانەکان ڕۆژی دوو جار و بەکارهێنانی پەتی ددان هەروەها سەردانیکردنی پزیشکی ددان بەشێوەیەکی بەردەوام.

 

سوود لە پەیجی رێکخراوی خێزانی وەرگیراوە..

 


PM:11:36:22/09/2020