ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە دابەزینی تۆماكرد، دوای ئەوەی چەند رۆژێك نرخەكەی بەرزبوو، لە خوار ٤١ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤١ دۆلارو ٤٢ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٣٩ دۆلارو ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەهۆی ململانێکانی نێوان روسیا و سعودیە وەکو دوو گەورەترین هەناردەکاری نەوت لەلایەک و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕێنی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە، مانگی ئازار بەهای نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.