بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی دەڵێت، سوتاندنی درەختەكانی سلێمانی دەستێكی بە ئەنقەستە و بەڵێنیش دەدات هەرگیز رەزامەندی نەدات بۆ ئەوەی شوێنەكانیان بكرێتە پڕۆژە.
شاڵاو جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند" قسه‌مان زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه کرد له‌که‌ناڵه میدیاییه‌کانی تریشه‌وه من بۆخۆم پێم وایه سوتاندنی ئه‌م دره‌ختانه ده‌ستێکی به‌ئه‌نقه‌سته، بابڵێین قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بناری گۆیژه بێت ئه‌وه له‌وانه‌یه ئه‌وه بێت که ئه‌و سهیرانکهرانهی که له به‌غداد و ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقه‌وه دێن و ئاگر ده‌که‌نه‌وه به‌پێی یاسای ژماره 10ی ساڵی 2013 ده‌بێت 200 مه‌تر له‌دووری دارستانه‌وه ئاگر بکرێته‌وه که به‌داخه‌وه خه‌ڵک نه ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌کات نه‌ئێمه‌ش توانیومانه له‌ڕێگه‌ی حکومه‌ته‌وه بتوانیین ئه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکدا جێبه‌جێ بکه‌ین که ئاگر نه‌کاته‌وه، به‌ڵام که له سلێمانییه‌وه بڕۆیت بۆ تاسڵوجه به‌لای ڕاستدا چه‌ند ته‌پۆلکه‌یه‌کی لێیه هه‌ر ته‌پۆلکه‌یه‌ک کۆمه‌ڵێک داری پێوه‌یه به‌چوارده‌وری شه‌قامه‌که‌دا به‌درێژایی ئه‌م 2 کیلۆمه‌تره 6-7 ته‌پۆلکه‌ی لێیه ئه‌م شوێنانه هه‌مووی ئاگری تێ به‌ردراوه واته سنه‌وبه‌ره‌کان سوتێنراوه که ئه‌مه له‌وه‌ناچێت به ڕێکه‌وت بێت و که‌سێک جگه‌ره‌یه‌ک هه‌ڵبدات".
باسی لەوەشکردوە، پێم وابێت خه‌ڵکانێک به‌رژه‌وه‌ندیه‌کیان هه‌بێت له‌وه‌دا که به‌رچاویان گرتبێت ئه‌گه‌ر دره‌خته‌کان بسوتێنرێن و لاببرێن ئه‌وسا ئه‌و ته‌پۆلکه‌یه به شۆفڵێک به دوو کاتژمێر ده‌توانرێت لاببرێت و ته‌خت ده‌بێت و پڕۆژه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت، هەرچەندە من ئه‌وه نازانم پرۆژه‌ی تێدا دروست بکرێت یان نا، چونکه پرۆژه دێته‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئێمه (کشتوکاڵ) لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ین و ئێمه ڕه‌زامه‌ندی ناده‌یه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه، من بۆ ئه‌وه ئاگام لێی نییه که‌سێک پرۆژه‌یه‌کی پێشکه‌ش کردبێت و ئه‌و دارانه به‌ربه‌ست بووبێت به‌ڵام خه‌ڵک به‌گشتی وای بۆده‌چێت که بۆچی به‌ری ئه‌وبه‌ر ئاگری نه‌گرتووه؟!.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئێستا لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه دروستکراوه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌هه‌مان شێوه لیژنه دروستکراوه بۆئه‌وه‌ی بکه‌ره‌کانی سوتاندنی ئه‌و دره‌ختانه بدۆزرێته‌وه، تابزانرێت ئامانجی ئه‌وان چی بێت".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا کامێرای چاودێری هه‌یه له‌و ناوچانه‌ی دره‌خته‌کانی تێدا "سوتێنراوه-وه‌ک خۆت وا ناوی ده‌به‌یت؟ له‌وه‌ڵامدا شاڵاو جه‌مال وتی" ئه‌وه نازانم هاتوچۆ یا ئاسایش ده‌بێت کامێرای چاودێری هه‌بێت له‌وناوه یاخود نا به‌ڵام ئه‌وه شوێنێکی قه‌ره‌باڵغه و کاتێک نییه که چۆڵ بێت واته هه‌روا به‌ئاسانی خه‌ڵک ناتوانێت ڕزگاری بێت ئه‌گه‌ر بێت و ئاگری تێ به‌ربدات جا ئه‌گه‌ر وابێت مرۆڤ ده‌توانێت تاوانی گه‌وره‌ی کوشتنیش بکات و که‌س نه‌یبینێت".
سەبارەت بەئەگەری گۆڕینی ئەو شوێنەی درەختەکانی "لێ سوتێنراون" و کرا به‌پڕۆژه هه‌ڵوێستی ئێوە وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی چی ده‌بێت؟ شاڵاو جه‌مال به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی" ئه‌گه‌ر له‌داهاتوودا ڕوویدا یاسا له‌پشتمانه که‌ئێمه وه‌کو کشتوکاڵی سلێمانی ده‌ست هه‌ڵگرتنی زه‌وی ده‌چێته ژێرده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌وه من به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌ده‌م مۆڵه‌تی ئه‌وه ناده‌م شوێنی سوتانی ئه‌و دره‌ختانه بکرێنه پڕۆژه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، قبوڵی ناکه‌م فشارم لێ بکرێت هه‌م ویژدانم هه‌م یاسام له پشته ئه‌گه‌ر بێت‌و ده‌که‌وت ئه‌وه ده‌ستێکی "عه‌مدییه" و دوای ئه‌وه بێت و بڵێت من پرۆژه‌یه‌کی لێ ده‌که‌م ئه‌م شه‌قامه پێی ده‌وترێت شه‌قامی خێرا جووت سایدی خێرایه و "موحه‌ره‌ماتی" شه‌قامه‌که 75 مه‌تره واته له‌خه‌تی سپی کۆتا شه‌قامه‌وه 75 مه‌تر به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت هیچ شتێکی له‌سه‌ر بکرێت ئه‌وه له ماسته‌ر پلانی سلێمانی په‌سه‌ند کراوه، له ماسته‌ر پلانی سلێمانی مه‌تر به مه‌تری دیاریکراوه له‌سنوری شاره‌وانی که بکرێت به‌چی دوای ئه‌وه ده‌برێت بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و له‌وێ "جه‌نابی وه‌زیر"ی شاره‌وانی واژۆی له‌سه‌ر ده‌کات و دوای ئه‌وه ده‌برێت بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕێت بۆ هه‌موو گۆڕانکارییه‌ک پێویسته به‌هه‌مان پرۆسه‌ی یاسایدا بڕواته‌وه پێم وابێت ئه‌وه کارێکی قورسه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا سکاڵاتان تۆمارکردووه له‌سه‌ر "سوتاندنی" ئەو دره‌ختانه له‌سلێمانی؟ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی وتی" سکاڵا ده‌بێت لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بیکات واته ده‌بێت ئه‌وه‌ی که لێپرسراویه‌تی یه‌که‌می هه‌ڵده‌گرێت، هه‌رشتێک که‌وتۆته ناو سنوری شاره‌وانییه‌وه به‌پێی یاسای ژماره 3 ی ساڵی 2018 شاره‌وانی لێی به‌رپرسه، ده‌ره‌وه‌ی سنوری شاره‌وانی بۆ زه‌وییه کشتوکاڵیه‌کان، کشتوکاڵ لێی به‌رپرسه واته له‌ناو شاردا ئه‌گه‌ر بێت و کاره‌باش شتێکی لێ بێت هه‌رچه‌نده فه‌رمانگه‌ی کاره‌باش هه‌یه به‌ڵام شاره‌وانی لێی به‌رپرسه واته ئه‌وه‌ی بکرێت به ده‌ستوه‌ردان حسابه و به‌شی یاسایی ئه‌وان ده‌بێت هاتوچۆی دادگا بکات و بۆ لای حاکم بڕوات که سکاڵاکار بێت له‌سه‌ری ده‌بێت ئه‌وان سکاڵا تۆمار بکه‌ن".
به‌ڵام تۆ له‌سه‌ر پشکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و پۆسته‌دان وه پۆستی پارێزگاری سلێمانی-ش لای حیزبه‌که‌ته خه‌ڵک پێی وایه به‌شی زۆری به‌رپرسیارێتیه‌که له‌ئه‌ستۆی ئێوه‌یه؟ شاڵاو جه‌مال به‌مجۆره وه‌ڵامی دایه‌وه " من پێم وانییه هه‌ر ئێمه ده‌سه‌ڵات بین له سلێمانی، سلێمانی به هه‌موومان لێی به‌رپرسین به یه‌کێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکراتیش که ئێمه هه‌رسێ لایهنهکهمان له حکومه‌تین، به‌تایبه‌تی له سلێمانی ئێمه و یه‌کێتی نیشتیمانی لێی به‌رپرسین چونکه ته‌واوی پۆسته‌کان لای ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ که پێشتر 2 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییان هه‌بووه ئه‌گه‌ر بوترێت هه‌ر گۆڕان لێی به‌رپرسه وانییه ئاسایش یه‌کێتی لێی به‌رپرسه، پۆلیس یه‌کێتی لێی به‌رپرسه ، پۆستی تری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیان هه‌یه ئه‌وان لێی به‌رپرسن، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا یه‌کێتییه که‌واته ده‌توانم بڵێم ئێمه به هاوبه‌شی هه‌ردووکمان له‌پارێزگای سلێمانی له هه‌ر چاکه و خراپه‌یه‌ک که له‌م پارێزگایه بکرێت".
ده‌رباره‌ی ده‌وترێت سوتاندنی دره‌خته‌کان په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌وکه‌سانه‌ی که‌هه‌ندێکیان سه‌رخۆشن یا گه‌شتیارن پاشماوه‌ی ئاگرکردنه‌وه‌یان جێده‌هێڵن؟ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی ڕه‌تیکرده‌وه و وتی " ئه‌مه په‌یوه‌ندی به مادده‌ی کحولییه‌وه نییه ئه‌مه ته‌پۆلکه ته‌پۆلکه 20-30 دره‌ختی کۆنی لێیه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه که‌سێک به ڕێکه‌وت سوتاندنی بێت یان به بێ هۆشی و بێ ئاگایی بوو بێت ئه‌مانه، من پێم وایه خه‌ڵکێکه به‌ڵام ناتوانم هیچ که‌سێک تاوانبار بکه‌م ئه‌گه‌ر بشمزانیایه ده‌موت".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی سزای ئه‌نجامده‌رانی سوتانی دره‌خته‌کانی سلێمانی؟ شاڵاو جه‌مال وتی " پێم وایه خه‌ڵکێکه هیوایه‌کی به‌وه هه‌بووه ئه‌مانه بسوتێت و بتوانێت که‌ڵکێکی ماددی لێ وه‌ربگرێت به‌ڵام پێم وایه خه‌یاڵی خاوه و ناتوانێت که‌ڵک له‌وه وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر سزاکه‌ی پێبژاردن بێت ئه‌و سزایه که‌مه به‌ڵام ئه‌مه له تاوانێک ده‌چێت به‌رامبه‌ر به شارێکی گه‌وره کردبێتی واته ئه‌مه جیاوازه له‌وه‌ی که دره‌ختێکی له‌و ده‌شته بڕبێتهوه و به‌پێی ته‌مه‌نه‌که‌ی بۆی دیاری ده‌کرێت و کۆتا شتی 150 هه‌زار دیناری لێ بسه‌ندرێت وه‌کو تاوان به‌ڵام سه‌وزایی "مه‌دخه‌لی" شارێک بسوتێت پێم وایه که به مه‌به‌ست بێت پێم وایه حکومێکی توند ده‌درێت له‌سه‌ر ئه‌وه".
شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵی سلێمانی ده‌شڵێت" ناتوانم ئه‌و گه‌ره‌نتیه بده‌م کهدرهخت و سه‌وزاییه‌کانی تری سلێمانی نه‌سوتێنرێن، ئه‌گه‌ر بێت‌و ده‌ستێکی ڕه‌ش هه‌بێت و ڕقی له‌م شاره بێت له‌وانه‌یه به‌به‌رده‌وام له‌و کارانه بکات بۆیه ئێمه نا‌توانیین گه‌ره‌نتی ئه‌وه بکه‌ین که شوێنێکی تر نه‌سوتێت له‌وانه‌یه به‌یانیش له شوێنێکی تر ئاگری تێ به‌ردرێت، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌مانه نه‌دۆزرێته‌وه بێگومان سه‌وزایی تریش هه‌یه‌و شوێنی تریش هه‌یه له مه‌ترسیدایه. له دوو مانگی پێشووش له ڕێگه‌ی عه‌ربه‌ت- یش که ژینگه چاندبووی ڕووبه‌رێکی گه‌وره له‌وێ سوتێنرا".
واته تۆ ده‌ڵێی ئه‌وانه‌ی سه‌ر ڕێگای عه‌ربه‌ت-ش ده‌ستی "ئه‌نقه‌ست و مه‌به‌ستدار بوون؟ چۆن له‌پاش دوو مانگ ئه‌وه‌تان نه‌زانیووه هێشتا؟، له‌وه‌ڵامدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵی سلێمانیی وتی" نازانم به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بووه یان نا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌گه‌ر من بوومایه به‌به‌رده‌وامی به‌دواداچوونم بۆ ده‌کرد ئه‌وه‌ی که لێی به‌رپرسه به‌پله‌ی یه‌که‌م شاره‌وانییه،ژینگه‌یه، پۆلیسی دارستانه واته ئه‌وانه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارن که ده‌توانن بچنه به‌رده‌می دادگاکان و سکاڵاش له‌دژی تۆمار بکه‌ن بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌دۆزرابێته‌وه به‌رپرسیاریه‌ته‌که‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر شانی ئه‌وان، هه‌موو سه‌وزاییه‌ک و شوێنی دارستان مه‌رج نییه کشتوکاڵ لێی به‌رپرس بێت کشتوکاڵ زیاتر به‌رپرسه له دره‌خته به‌رهه‌مداره‌کان کاتێک که تووشی نه‌خۆشی ببن یان به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان توشی که‌م ئاویی ببێت ، واته ئه‌مه کشتوکاڵ زیاتر ده‌توانێت به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت و قسه‌ی له‌سه‌ر بکات به‌ڵام ئه‌وانه زیاتر ئه‌و سێ لایه‌نه به‌رپرسیاری ئه‌وه‌ن".