بە تەواوی سوارێز بووە یاریزانی ئاتلەتیکۆ مەدرید

بە تەواوی لویس سوارێزی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە بووە بە یاریزانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی و تەنیا راگەیاندی رەسمی ماوە.
رۆژنامەی مارکا ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە،پارێزەری سوارێز و  سەرۆکی بەرشەلۆنە شەوی رابردوو رێککەوتنی تەواویانکردووە، هەردوولا لەسەر ئەوە رێکەوتوون هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە پەیوەندی بە یانەی ئاتلەتیکۆمەدریدەوە بکات و گرێبەستەکەش بێ بەرامبەر دەبێت، بەڵام لە کاتی بردنەوەی نازناوەکان ئاتلەتیکۆ پارە بە بەرشەلۆنە دەدات.
گواستنەوەی سوارێز لەسەر داوای سیمیۆنی بووە، ئەم راهێنەرە رۆژێک پێش ئێستا مۆراتای بە یانەی یۆڤانتۆس دا لە پێناو ئەم یاریزانە.
سوارێز لە لایەن کومانی راهێنەرەوە داوای رۆشتنی لێکرا، یانەکەشی داواکەی قبوڵ کرد.
 


AM:10:57:23/09/2020