جیهان.. ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٣١ ملیۆن و ٧٨٣ هەزار حاڵەت، ژمارەی مردوانی كۆرۆناش لە ملیۆنێك كەس نزیكدەبێتەوە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣١ ملیۆن و ٧٨٣ هەزار و ٧٦٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٩٧٥ هەزارو ٤٧١ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٢٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس چاکبوونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا حەوت ملیۆن و ٩٧ هەزار و ٩٣٧ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش چوار ملیۆن و ٣٤٦ هەزار و ١١٠ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٠٥ هەزار و ٤٧١ کەس بەرزبوەتەوە.
AM:11:20:23/09/2020