یۆفا ناوی سێ یاریزانی کاندیدی بۆ باشترینی ساڵ دیاری کرا


ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوی سێ یاریزانی پاڵێوراو بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا بڵاوکردەوە.
یۆفا لیستەکەی بۆ سێ یاریزان کەمکردەوەو هەریەکە لە لیڤاندۆڤسکی، مانوێل نۆیەر، کیڤن دی برۆین وەکو سێ کاندیدی کۆتایی ماونەتەوە.
یۆفا لە مانگی داهاتوو لە کاتی تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ناوی باشترین دیاری دەکات.
لەسەر ئاستی راهێنەرانیش، ناگلیسمان و فلیک و یۆرگن کلۆپ  پاڵێوراون  ویەکێکیان بە باشترین دیاری دەکرێت.
یانەی بایرن میونخ بووە پاڵەوانی وەورزی رابردووی خولی یانە پاڵەوانەکان، لیڤاندۆڤسکی گۆڵکار بوو، پێشبینی دەکرێت خەڵاتی باشترین یاریزانی پێبدرێت.
 


PM:03:22:23/09/2020