وه‌زاره‌تی دادی عێراق بڕیاری كاركردنی به گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی سه‌ددام رابگرێت لە ناوچە جێناکۆکەکان و بەتایبەتی لە پارێزگای کەرکوک.
، ئەم بڕیارەش رێگری لەوەدەکات عەرەبە هاوردەکان بەپێی یاسا‌و گرێبەستەکانی سەردەمی سەددام، دەست بەسەر زەویوزاری جووتیارانی کورد دابگرن لەو ناوچانە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٣ ی ئەیلول وەزارەتی دادی عێراق لە نوسراوێکی فەرمیدا جەخت لەسەر راگرتنی کارکردن بەو یاسایەی رژێمی پێشوو دەکاتەوە کە تیایدا هاتووە " ته‌واوی گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه كه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌تایبه‌تیش كه‌ركووك ئه‌نجامدراون و له مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستووری كۆماری عێراق ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ره‌وشی ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ دۆخی به‌ر له ئه‌نجامادنی ئه‌و گرێبه‌ستانه".
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـه‌وه، هاتنی عه‌ره‌بی هاورده به پشتیوانی پۆلیسی فیدرالی عێراق له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌ستیپێكردووه، به تایبه‌تیش له سنووری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی قه‌زای دووبز له پارێزگای كه‌ركووك.