زانکۆی سلێمانی یەکەم رۆژی خوێندنی دیاریکرد



زانکۆی سلێمانی دەستپێکردنی یەکەم رۆژی خوێندنی خۆی راگەیاند کە ٤ ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دەبێت.


لە راگەیاندنێک کە ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٣ی ئەیلول بڵاوکرایەوە زانکۆی سلێمانی دەستپێکردنی خوێندنی راگەیاندو بەپێی ئەو راگەیاندنە کە تیایدا هاتووە " پشت بەست بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە ڕەچاوکردنی پەتای کۆرۆنا وپاراستنی تەندروستی خوێندکاران ودابینکردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەکان، پاش جەخت کردنەوە لەسەر شێوازی خوێندنی ئاوێتە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١)".


هەروەها لەو راگەیاندنەدا هاتووە " بڕیاریدا کە رۆژی (یەک شەممە) رێکەوتی (٤-١٠-٢٠٢٠) یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆکەمان، کە بەشێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەبێت بۆ ماوەی ٦ ھەفتە، پاشان دواتر بەپێی تایبەتمەندی وانە وکۆلێجەکان خوێندن بەشێوازی (ئاوێتە) بەردەوامی پێدەدرێت".




PM:05:51:23/09/2020