بوومەلەرزەیەک شاری سلێمانی و دەوروبەری هەژاند

کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری هەژاند.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) کەوتوە، تیایدا هاتووە، ئەمشەو ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ بوومەلەرزەیەك بە گۆڕی  ٣.٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری سلێمانی و دەوروبەری هەژاند.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر ٩:٢٩ خوولەك ڕوویداوە بە قووڵی ١٠ كم و لە دووری ٢٦ كم لە سلێمانی و ٣٥ کم لە چەمچەماڵ و ١١ کم لە بازیان روویدا، هەندێک لە هاوڵاتیان لە شاری سلێمانیش هەستیان پێکردووە.



PM:09:36:23/09/2020