تەندروستی سلێمانی ژمارەی ئەو چاكبوانەی كۆرۆنا كە پلازمایان بەخشیووە ئاشكرادەكات

تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" تا ئێستا نزیکی هەزارو ٦٠٠ چاكبوەوەی كۆرۆنا پلازمایان بەخشیووەو سوپاسیان دەكات".

یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" کۆی ئەو نەخۆشانەی تا ئێستا پلازمایان وەرگرتووە لە شاری سلێمانی وەک چارەسەر هەزارو ٥٧٠ نەخۆشە". 

پێشتر تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" هەر چاكبوویەكی كۆرۆنا دوای ١٤ رۆژ لە چاكبوونی دەتوانێت بتڵێك خوێن ببەخشێت، ئەوانیش لەو بتڵە خوێنە پلازماكەی دەردەهێنن و بۆ سێ تووشبووی دیكەی بەكاردێنن".

 

بەپێی دواین ئاماری تەندروستی هەرێم تا ئێستا لە شاری سلێمانی ١٥ هەزارو ٢٦١ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش نۆ هەزارو ٧٩٥ تووشبوو چاکبوونەتەوەو پەتاکەیان تێپەڕاندووە، هاوکات ٨٠٨ کەس گیانیان لەدەستداوە، چوار هەزارو ٦٥٨ هاوڵاتی لە ژێر چارەسەری پزیشکیدان. 



PM:01:29:24/09/2020