لە عێراق ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەڵکشاندایە
ئێوارەی ئەمڕۆ تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند" لە دوێنێوە چوار هەزارو ٤٧١ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون".
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد" لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٤٧١ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٤٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٧٧٣ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە".
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٣٣٧ هەزار و ١٠٦ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٢٦٨ هەزار و ٧٦١ کەس چاکبوونەتەوە و هەشت هەزار و ٧٩٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
PM:06:43:24/09/2020