قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە ئیسرائیل راگەیەندرا



لە وڵاتی ئیسرائیل بە هۆی هەڵكشانی بەرچاوی تووشبووانی كۆرۆنا، قەدەغەكردنی هاتووچۆ بە تەواوی راگەیەندرا.


لەو وڵاتە لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی دەكات، بڕیاری دا لە سبەی هەینییەوە، هاتووچۆ بە تەواوی رابگیرێت.


بەپێی بڕیاری سەرۆک و لیژنەکە ماوەی دوو هەفتە قەدەغەکردنی هاتوچۆ بەردەوام دەبێت.


ئەم بڕیارەش دوای ئەوە هات كە رۆژی چوارشەممە حەوت هەزار كەس لە ئیسرائیل تووشی كۆرۆنا بوون.
 


PM:08:53:24/09/2020