تەندروستی سلێمانی: لە ٢٤ کاتژمێردا ١١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، " لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ١١ تووشبووی کۆرۆنا  گیانیان لەدەستدا".


لە راگەیاندنێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو "لە دوێنێوە ٤٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە خراونەتە ژێر چاودێرییەوە و کۆی گشتی توشبوان لە نەخۆشخانەکانی ئاسا، شەهید ئاسۆ، شەهید هێمن و شەهید تاهیر والی بەگ گەیشتە ١٩٥ توشبوو".

 
تەندروستی سلێمانی ئاشکراشی دەکات ٣١ نەخۆشیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.


هەروەها هاتووە " ٣٦ کەسیش لە ژێر چاودێری چڕ (ICU) دان".


هەروەها راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی باس لەوەش دەکات " ١١تووشبووی کۆرۆنا  گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی گیان لەدەستدانیش گەیشتە ٨١٦ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".



تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان ٤٣ هەزار و ٩٨٩ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، ٢٨ هەزار و ١٥٣ كەس چاكبونەتەوە و ١٥٩٢ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە."

 


AM:01:28:25/09/2020