لە دهۆک ١٨٩ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ١٨٩ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ١٨٩ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە" بەم ١٨٩ حاڵەتەی ئەمڕۆ كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە سێ هەزار و ١٣١ هاوڵاتی ئێستاش پێنج هەزارو ٧٠ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون". 

AM:08:56:25/09/2020