ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە جیهاندا ٣٢ ملیۆن كەسی تێپەڕكرد

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٣٢ ملیۆن و ٤١٦ هەزار حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٢ ملیۆن و ٤١٦ هەزار و ٤٠٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەروەها لەو ژمارەیەش ٢٣ ملیۆن و ٩٣٢ هەزار و ٢١٢ توشبوو چاکبونەتەوە، لە ئێستاشدا حەوت ملیۆن و ٤٩٦ هەزار و ٤٥١ كەس هەڵگری ڤایرۆسەكەن كە ٦٣ هەزار و ٣٢٢ كەس تەندروستیان لە مەترسیدایە و لەژێر چاودێری پزیشكیدان. 

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا حەوت ملیۆن و ١٨٥ هەزارو ٤٧١ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، هاوکات ٢٠٧ هەزار و ٥٣٨ كەس گیانیان لەدەستداوە.
 



AM:09:09:25/09/2020