لە سلێمانی هێرشدەکرێتە سەر بارەگای سەرەکی حیزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان

لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی بە چەکی ئاربیجی هێڕش دەکرێتە سەر بارەگای سەرەکی سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.

 

ئارام مودەڕیسی بەرپرسی سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی " سپی " رایگەیاند" بەرەبەیانی رۆژی هەینی ٢٥ی ئەیلول، گولەیەكی ئار پی جی لەسەر رێگای سەرەکی قەرەداغ - زڕگوێز ئاڕاستەی بارەگای سکرتاریەتی حیزبمان كرا".

 

ئەو بەرپرسەی کۆمەڵە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو هێرشە هیچ زیانێكی گیانی و مادی لێنەکەوتۆتەوە.

 

ئارام مودەریسی وتیشی،"گولەهاوەنەكە بەر لەوەی بگاتە تەلبەندی بارەگاكەیان تەقیوەتەوە و جگە لە سوتانی پوش و پاوان هیچ زیانێكی تری لێنەكەوتووەتەوە".


ئەو بەرپرسەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ئاشکراشیکرد کە هێزەکانی ئاسایش چوونەتە شوێنەکەو دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.


تا ئێستا ئەو لایەنە دیار نییە کە هێرشی کردۆتە سەر ئەو حیزبەی رۆژهەلآتی کوردستان کە لەپێناو مافەکانی خەڵکی کوردستان لە رۆژهەلآت دژی کۆماری ئیسلامی ئێران خەبات دەکەن.



PM:01:29:25/09/2020