هونەرمەندێکی دیاری کورد کۆچی دوایی دەکات

هونەرمەندی دیاری شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان عەباس ژاژڵەیی کۆچی دوایی کرد.

 

هونەرمەند عەباس ژاژڵەیی ئەمرۆ هەینی لە شاری سلێمانی کۆچیی دوایی کرد.

 

هونەرمەند کە ئەکەتەرێکی دیاری شاری سلێمانی و باشووری کوردستان بووە لە ساڵی شەستەکانی سەدەی رابردوەوە بە لاوێتی دەستی بەکاری نواندن کردووەو لە حەفتاو هەشتاکانی سەدەی رابردوودا بووە بەیەکێک لەهونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان و لەچەندان شانۆگەری و درامای تەلەفزیۆنیدا بەشداری کردووە.

 

عەباس ژاژڵەیی کاریگەری لەسەر ژیانی منداڵەکانیشی هەبووەو،  هەردوو جگەر گۆشەکەی سیڤان و سۆران دوو هونەرمەندی ناسراون.



PM:03:45:25/09/2020