شاسوار عەبدولواحید: ئەوانەی داوای جیابونەوەیان دەكرد ئەمڕۆ بۆ بودجە وەفد دەنێرن بۆ بەغداد

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە لەکاتی ریفراندۆمدا هەڵمەتێکی دژی سازدانی ریفراندۆم لەو کاتەدا سازکرد، ئەمڕۆ نووسیوویەتی " ئەوانەی دوێنێ داوای جیابونەوەیان دەكرد ئەمڕۆ لەپێناو بەدەستهێنانی بودجەدا وەفد دەنێرن بۆ بەغداد".


لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، شاسوار عەبدولواحید لە ساڵیادی ریفراندۆمدا نووسیوویەتی " لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا بڕیارماندا دەنگ بۆ ریفراندۆم نەدەین‌و دروشمی "نا بۆ ریفراندۆمی جیابونەوە"مان بەرزكردەوە، چونكە پێمانوابوو ئەمە خزمەت بە بەرژەوەندی گەلەکەكەمان دەكات‌و بانگەوازكردن بۆ ریفراندۆم دژی بەرژەوەندی نەتەوەكەمانە".


لە درێژەی ئەو پۆستەدا نووسیوویەتی " ئەوانەی دوێنێ داوای جیابونەوەیان دەكرد ئەمڕۆ لەپێناو بەدەستهێنانی بودجەدا وەفد دەنێرن بۆ بەغداد".

 
سێ ساڵ لەمەوبەر لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ دا باشوری كوردستان ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ساز كرد پێچەوانەی خواستە نێودەوڵەتی و هەرێمی و عێراقی و نێوخۆییەكان بۆ دواخستنی، بەڵام دواجار لە ژێر فشارەكاندا ئەنجامی ڕیفراندۆم هەڵپەسێردرا و زۆرتر لە نیوەی خاكی باشوری كوردستانیش لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە داگیركرا.

 


PM:05:14:25/09/2020