وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری کۆرۆنای راگەیاند



له‌ عێراق لە  ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ‌٦٨ توشبووی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ٤ هه‌زار و ٥٩٣ توشبووی نوێش تۆمار كراون.


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری دۆخی کۆرۆنای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٥ی ئەیلولی بڵاوکردەوە کە ٤ هه‌زار و ٥٩٣ تووشبووی نوێ تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی توشبووان گه‌یشته‌ ٣٤١ هه‌زار و ٦٩٩ كه‌س.


هەروەها لەو ٢٤ کاتژمێرەدا ٦٨ تووشبووی دیكه‌ له‌ سه‌ر‌تاسه‌ری عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بەمەش ژمارەی گیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسەکە بۆ ٨ هه‌زار و ٨٦٧ كه‌س به‌رزبوەوه‌.


ژمارەی چاکبووان بەرزە، له ‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٤ هه‌زار و ٥٠٥ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌، به‌وپێیه‌ تائێستا ٢٧٣ هه‌زار و ٢٦٦ تووشبوو چاكبونه‌ته‌وه‌.
 


PM:06:59:25/09/2020