له میانه‌ی ركابه‌رییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی سه‌د قه‌ته‌ری رووبه‌ڕووی یانه‌ی سپاهانی ئێرانی بووەوە ، یارییه‌كه‌ش بە بردنه‌وه‌ی سپاهان به ئه‌نجامی 2-1 ته‌واو وو .
چاڤی راهێنه‌ری یانه‌ی سه‌د كه پێشتر سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگه‌ر كرد بوو له‌م یارییه‌دا به پێكهاته‌یه‌ك یاری کرد زۆریان یاریزانی لاو بوون.
ئه‌حمه‌د سوهێل هه‌مه‌وه‌ندی یاریزانی یانه‌ی سه‌دی قهتڕی له دوای یاریه‌كه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی:" پێكهاته‌ی یه‌ده‌گ كه یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سپاهان ئه‌نجامدا له كۆتایی یارییه‌كانی گرووپی چواره‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا بوونی خۆیان سه‌لماند و یارییەكی باشیان پێشكه‌ش كرد ".
هه‌روه‌ها وتی:" ئه‌و پێكهاته لاوه‌ی سه‌د متمانه‌ی وه‌رگرت و ركابه‌رییه‌كی به‌هێز بوو بۆ تیپه ئێرانیهكه له یارییه‌كه‌دا .