تەندروستی سلێمانی ئامارێکی نوێی توشبوون و مردن بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی گیان لەدەستدانی حەوت تووشبووی تری کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند. 

بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە، ئەمڕۆ، ٢٨ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون. 

ئەوەش ئاشکراکراوە، تائێستا ١٩٦ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ١٧٢ کەسیش لە ژێر ئۆکسجیندایە.
 
هاوکات ئەمڕۆ ١٩ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتووە و حەوت توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی دواین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم تا ئێستا لە شاری سلێمانی ١٥ هەزار و ٥٥٦ توووشبوو تۆماركراون و لە نێویاندا ٨٣١ كەس گیانیان لەدەستداوە چوار هەزار و ٨٠٧ تووشبوو لە ژێر چاودێریدا ماونەتەوە. 

AM:12:04:26/09/2020