نەجمەدین کەریم: گشتپرسی زەرورەتێکی نەتەوەیی بوو



پارێزگاری پێشووی کەرکوک کە ئێستا بە تۆمەتی "گەندەڵی" لەلایەن دەستەی دەستپاکیەوە، بانگهێشتی دادگاکراوە، لەیادی ریفیراندۆمدا ڕایدەگەیەنێت " پڕۆسەی گشتپرسی زەرورەتێکی نەتەوەیی بوو".



نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک بەبۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمەوە لەپەیامێکدا ڕایگەیاند " پڕۆسەی گشتپرسی زەرورەتێکی نەتەوەیی بوو بە یٔاڕاستەی نیشاندانی خواستی گەلەکەمان بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوکات هەنگاوێکی مێژوویی بوو، بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو غەدرە مێژووییە، کە زیاتر لە سەدەیەك بەرامبەر بە گەلەکەمان یٔەنجامدراوە".

 
 
دەربارەی گرنگی دوورمەودای ریفراندۆم، نەجمەدین کەریم دەڵێت " ئەم پڕۆسەیە وەك فاکتەرێکی نەتەوەیی بۆ پرسی نەتەوەیی گەلەکەمان دەمێنێتەوە و دەکرێت هەنگاوەکانی داهاتوومانی لەسەر بنیادبنێن لە بەردەم جیهاندا".
 
دەقی پەیامەکە:
 

هاونیشتیمانیانی یٔازیزی کەرکوک و کوردستان
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
پێشمەرگەکانی پاراستنی خاک و نیشتمان
یٔەمڕۆ سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر پرۆسەی گشتپرسی (ڕیفراندۆم) بۆ سەربەخۆیی لە باشوری کوردستان و کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان یٔەنجامدرا لە 2017/9/25.
بەڕێزان… پڕۆسەی گشتپرسی زەرورەتێکی نەتەوەیی بوو بە یٔاڕاستەی نیشاندانی خواستی گەلەکەمان بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوکات هەنگاوێکی مێژوویی بوو، بۆ ڕەتکردنەوەی یٔەو غەدرە مێژووییە، کە زیاتر لە سەدەیەك بەرامبەر بە گەلەکەمان یٔەنجامدراوە.
هاونیشتمانی یٔازیز… یٔەم پرۆسەیە وەك فاکتەرێکی نەتەوەیی بۆ پرسی نەتەوەیی گەلەکەمان دەمێنێتەوە و دەکرێت هەنگاوەکانی داهاتوومانی لەسەر بنیادبنێن لە بەردەم جیهاندا.
هەر بۆیە لە یادی سێ ساڵەی ڕێفراندۆمدا، سوپاس گۆزاری خۆمان بۆ هەڵوێستی نیشتمانیانە و یٔێرادەی بەرز و خۆڕاگری هاونیشتمانیان دەردەبڕین.
بەزر و پیرۆزبێت یادی سێ ساڵەی گشتپرسی لە باشوری کوردستان.
سەرربەرزی و نەمری بۆ شەهیدانی پاراستنی کوردستان و کەرکوک
نووسینگەی
د. نەجمەدین کەریم
2020/9/25

 


AM:09:16:26/09/2020