هەولێر.. تەقە لە ماڵێک دەکرێت و گەنجێک دەکوژرێت
شەوی رابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەران چەند گەنجێک راوی کۆتر دەکەن، لەگەڵ کەسێکدا دەبێتە دەمەقاڵێیان و دواتر پەرەدەسێنێت و تەقە لە ماڵەکە دەکەن و گەنجێکی ٢٤ ساڵەی ماڵەکە دەکوژرێت.
كاتژمێر ١١ی شهوی ههینی ٢٥ی ٩ی ٢٠٢٠، له گهڕهكی ڕۆشنبیریی شاری ههولێر، چوار گهنج لهو گهڕهكه به تاپڕ چوونهته ئهو كۆڵانهی كه ماڵی برای كوژراوهكهی لێیه و له پێش دهرگای ئهوان، هێلانهی كوكوختیان تێكداوه، لەگەڵ برای كوژراوه دەبێتە دەمەقاڵێیان، دواتر تەقە لەماڵەکە دەکەن وبرای ئەو کوڕە کە تەمەنی ٢٤ ساڵە و نزیكەی ساڵێكە هاوسەرگیری كردووە، لە كاتی دەمەقاڵێیەكە گەیشتۆتە لای براكەی، كەسەكانیش تەقەیان كردووە و لەوێ ئەو گەنجە كوژراوە و كەسێكیش بریندار بووە.
دوای روداوەکە هێزەکانی ئاسایش چونەتە شوێنی روداوەکە، کەسوکاری قوربانیەکە سکاڵایان تۆمارکردوە، چاوەڕوانی رێکارە یاساییەکانن.
PM:12:11:26/09/2020