وێنە.. سبیلجان بە بەرگێکی شینەوە سەرقاڵی کارێکی نوێیە

گۆرانیبێژ و ئەکتەری دیاری تورکیا، سبیلجان سەرقاڵی کاری تۆمارکردنی گۆرانییەکی نوێیە کە تێکڕای گۆرانییەکەوە ئەو ئەستێرەیە بە جلی شینەوە تۆمار کردووە.

 

 
سبیلجان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بە جلی شینەوە بڵاوکردۆتەوەو نووسیوویەتی " سەرقاڵی گۆرانییەکی نوێم بەناوی، من دەڵێم، دەتوانن دیمەنە سەرەتاییەکانی لە یوتوب ببینن".

 


سبلیجان کە ئێستا تەمەنی ٤٩ ساڵە لە ماوەی پێشوودا ١٠ کیلۆ کەمی کردووە بەشێوەیکەی لەش و لار ڕێک دەردەکەوێت کە جیاوازیەکی ئەوتۆی لەگەڵ تەمەنی گەنجێتیدا نییە.




سبیلجان لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٠ یە، بەڵام لەگەل هەموو دەرکەوتنێکی نوێدا ئەو گۆرانی بێژە شۆخە دەبێتە مایەی سەرسامکردنی هەوادارانی.

 


PM:12:40:26/09/2020