له ماوهی شهش مانگدا ١٤٣ كۆڵبهر بوونهته قوربانی
لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ لانیکەم ١٤٣ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ لانیکەم ١٤٣ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ٣٩ کۆڵبەر و کاسبکار گیانیان لە دەست داوە و ١٠٤ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون کە ٨٩٪ ئەم حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.
لەو ماوەیەدا ١٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بوونەتە قوربانی کە پێنج کەسیان گیانیان لە دەست داوە و حەوت کەسیان بریندار بوون.
هەروەها چوار کۆڵبەر و کاسبکاری مێرمنداڵ کە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە بوونەتە قوربانی کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە.
چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون:
تەقەی راستەوخۆ : 127 حاڵەت (32 کوژراو و 95 بریندار) کە دەکاتە 89٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
رووداوی هاتوچۆ: چوار حاڵەت (دوو کوژراو و دوو بریندار ) کە دەکاتە 3٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
رووداوی سرووشتی: 10 حاڵەت (پێنج کوژراو و پێنج بریندار) کە دەکاتەن 7٪ی کۆی حاڵەتەکان.
تەقینەوەی مین: دوو حاڵەت (دوو بریندار) کە دەکاتە 1٪ی کۆی رووداوەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان.
پارێزگای ئورمیە: 77 حاڵەت (30 کوژراو 47 بریندار).
پارێزگای سنە: 31 حاڵەت (شهش کوژراو و 25 بریندار).
پارێزگای کرماشان: 35 حاڵەت (سێ کوژراو و 32 بریندار).
PM:02:24:26/09/2020