ئاسایشی هه‌ولێر دەستگیرکردنی بکوژێکی ڕاگەیاند كه له حه‌وتی ئه‌م مانگه له ئه‌نجامی دهسترێژێكی گوله كه‌سێكی له هه‌ولێر كوشت و كه‌سێكی تریشی بریندار کردووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ شەممە ئاشکرایکرد کە" لەڕێکەوتی 7/9/2020 کاتژمێر11ی شەو لە چوارییانی (فلکەی زراعە)ی شاری هەولێر لە ڕووداوێکی دەستڕێژی گوللـه‌دا،هاووڵاتی (الیاس قادر) گیانی لەدەستدا و هاووڵاتیەکی تریش برینداربوو".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمان، توانرا سەرەداوی تاوانەکە بدۆزرێتەوە و لە 23/9/2020 تاوانباری بکوژ بەناوی (ع، ح، ب) لەدایکبووی 1998 دانیشتووی شاری هەولێر، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی (406 ی.س) لامان بەندکرا و لەبەردەم دادوەر دانی بە تاوانەکەی دانا کە هەڵساوە بەتەقەکردن لە ئۆتۆمبێلەکەیان".
وتیشی" لە ئێستادا پەڕاوی تۆمەتبار لەلایەن دادگا ڕێکارە یاساییەکانی بەرامبەر دەگیرێتەبەر".
جێی ئاماژەیە، درانگانی شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١١:٠٠له رووداوێكی تەقەکردندا، چه‌ند كه‌سێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵێك كه‌سێك ده‌كوژن و كهسێکی تریش بریندار ده‌بێت، تا ئێسته پۆلیس هیچی له باره‌ی رووداوه‌كه ڕانەگەیاندووە.