كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا

ئێوارەی ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق شکستیهێنا لە دەنگدان بە بڕگەی بازنەکانی هەڵبژاردن و دانیشتنەكەی بۆ سبەی دواخست.

 

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" داوامانكردووە بڕگەی تایبەت بە بازنەی هەڵبژاردنەكان لە یاسای هەڵبژاردنەكان دوابخرێت بۆ دوای پشووی پەرلەمان".

 

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ژمارە نۆی خۆی تایبەت بە تەواوكردنی بڕگەی فرەبازنەیی لە یاسای نوێی هەڵبژاردن بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبووسی و ئامادەبوونی ١٧٩ پەرلەمانتار دەست پێ كرد، بەڵام بەهۆی ناكۆكی فراكسیۆنەكان، دانیشتنەكە كێشەی تێ كەوتووە و ئەگەری دواخستنی دەنگدان لەسەر بڕگەی فرەبازنەیی هەیە.



PM:06:48:26/09/2020