مەسرور بارزانی دەچێتە پەرلەمانی کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بڕیار دەدات، بچێتە پەرلەمانی کوردستان، ئەمەش دوای کۆکردنەوەی ٢٣ واژووی پەرلەمانتارانی کوردستان دێت.


لەراگەیەندراوێکدا کە سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دەرچووە تیایدا هاتووە" بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لە سەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت ڕێکبخات کە تێیدا سەرۆکی حکومەت لە سەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و ڕێڕەوی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، گوتارێک پێشکەش دەکات".

 
لەو راگەیاندنەدا کە سەرۆکی حکومەتی وا پێشانی دەدات کە ئەو داوای سازکردنی کۆبوونەوەی کردووە تا ئامادەی بێت، هاتووە " پێی ماددەی ٦٦ بڕگەی دووەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆک وەزیران دەتوانێت داوا دانیشتنی پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە لە سەر بابەتێک بدات و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێ لە ماوەیەکدا کە لە ١٤ ڕۆژ تێپەڕ نەکات ئەو دانیشتنە ڕێک بخات".

 
ئەو لە کاتێکدایە کە نزیکەی مانگێکە پەرلەمانتارانی لیستەکانی ئۆپۆزسیۆن سەرقاڵی واژووکۆکردنەوە بۆ پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی لەسەر ژمارەیەک پرس لەهەموویان سەرەکی تر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەو بۆ ئەو مەبەستە ٢٣ واژوویان کۆکردەوە کە بەپێی یاساکانی پەرلەمان دەتوانرێت سەرۆکی حکومەت بۆ پرساندن بانگهێشت بکەن.

 


PM:08:16:26/09/2020