بڕیارە سبه‌ینێ یەک شەممە ٢٧ی ئەیلول مامۆستایانی ناڕازیی خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری ئهنجامدهدهنو بڕیاریانداوه ساڵی نوێی خوێندن بایكۆت بكه‌ن.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شاری سلێمانی، مامۆستا دڵشاد نوێنه‌ری مامۆستایانی ناڕازیی ئاشكرایكرد، " سبه‌ینێ له‌شاری سلێمانی‌و له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا مامۆستایانی ناڕازیی‌و سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كان خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین".
نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " هه‌ر سبه‌ینێ له(هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، كه‌لار، رانیه، كفری، چهمچهماڵو سه‌یدسادق) لهههمانكاتی سلێمانی، خوپیشاندانی ناڕه‌زایی ئهنجامدهدرێتو بایكۆتی ساڵی نوێی خوێندن ده‌كرێت".
مامۆستایانی ناڕازی پەیامنیشیان بۆ مامۆستایانی سنوری هه‌ولێرو دهۆك هەبوو لەو بارەیەوە لەڕێگای مامۆستا دڵشادەوە ڕایانگه‌یاند "داوا له‌مامۆستایانی دهۆكو سۆران‌و هه‌ولێر ده‌كه‌ین سبه‌ینێ له‌سه‌ر شه‌قام كۆببنه‌وه بۆ داواكردنی داواكاریه‌كانیان‌و ئه‌و مامۆستا هاوڕێیانه‌یان كه ئێستا له‌زیندانه‌كاندان".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئێستا داواكاریی سه‌ره‌كی ئێمه‌و هه‌موو چین‌و توێژه‌كان موچه‌یه، ئێمه سبه‌ینێ له‌په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا زه‌نگی نه‌چونه‌وه‌مان بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن لێ دهدهینو بایكۆتی پرۆسه‌ی خوێندنی ساڵی نوێ ده‌كه‌ین".
مامۆستایانی ناڕازی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی هەرێم دەگرێتەخۆی، زیاتر لەناوچەکانی دەڤەڕی سەوز و شین بەهێزن، داواکاری ئەمساڵیان جگە لە داواکردنی مووچەی تەواو لەکاتی خۆیدا، هاوکات ئازادکردنی ئەو مامۆستایانە کە لە سنوری پارێزگای دهۆک دەستگیرکراون.