جیهان.. ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٣٣ ملیۆن و ٥٨ هەزار حاڵەت، ژمارەی مردوانی كۆرۆناش لە ملیۆنێك كەس نزیكدەبێتەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٣ ملیۆن و ٥٨ هەزار و ٧١٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٩٩٨ هەزارو ٧٤٧ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، لەو ژمارەیەش لە ٢٤ ملیۆن و ٤١١ هەزار و ٧٧٢ کەس چاکبوونەتەوە. 

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا حەوت ملیۆن و ٢٨٧ هەزار و ٥٦١ توشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش چوار ملیۆن و ٥٢٤ هەزار و ١٠٨ کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٠٩ هەزار و ١٧٧ کەس بەرزبووەتەوە.

AM:10:04:27/09/2020