بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دژی دواکەوتنی موچە و لێبڕینی موچە و خوێندنی ئۆنلاین لە هەرێم خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی و چین و توێژە جیاوازەکان لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.
پەیامنێرمان لەشاری سلێمانی بە (سپی) ڕاگەیاند کە" کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەك لە مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی لە بەردەم بینای پەروەردەی ڕۆژئاوا گردبونەوە و چەند داواكارییەكان ئاڕاستەی وەرزارەتی پەروەدە و حكومەتی هەرێم كرد".
وتیشی" مامۆستایانی ناڕازی بڕیارهكهی حكومهتی بۆ كهمكردنهوهی مووچه، رهتدهكهنهوه و داوا دەکەن موچەکانیان بەبێ لێبڕین لە کاتی خۆیدا وەربگرن، هاوکات خوێندنی ئۆنلاین لە هەرێم ڕەتدەکەنەوە".
مامۆستایانی ناڕازی داواشیان کرد کە سەرجەم چین و تویژەكان بەشداری لە خۆپیشاندانەكان بكەن و فشارەكانیان بۆ سەر حكومەتی هەرێم دەستپێکەنەوە.
هاوکات لە ئێستادا مامۆستایان شەقامی سالمیان بەرووی شۆفێراندا داخستوە و هێزەكانی چالاكی مەدەنیش لە دەوروبەری خۆپیشاندەراندا بڵاوەیان پێ كراوە.
هەروەها هاوشێوەی شاری سلێمانیش لە ئێستادا لە شاری هەڵەبجە و قەزایی کۆیە خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستیپێكردوە.