پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانیان ڕاگەیاند کە بڕێک پارەی جۆری پێنج هەزاری عێراقی ساخته‌یان پێبووەو ویستویانە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی ساخی بکەنەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باسی له ورده‌كارییه‌كان كردوه و رایگه‌یاندووە" دوای به‌دواداچون و چاودێری ورد، توانرا هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راوه لە پارکی ئازادی دەستگیربكرێن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووە" تۆمەتبارەکان ناویان (ل. م. ر) له دایكبووی ١٩٧٤ و (ع. م. ح) له دایكبووی ١٩٧٦، لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی ٢٩٨/٢٨٠ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون".