پێکهاتەی بەرشەلۆنە بۆ یاری ئەمشەو ئاشکرا دەبێت

لە یارییەکانی خولی ئیسپانیاو لە یەکەم دەرکەوتنیدا، ئەمشەو یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی یانەی ڤیاریاڵ دەبێتەوەو یاریەکە لە کاتژمێر ١٠ لە یاریگای کامپ نو بە بێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوە دەچێت.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی و نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە، پێکهاتەی کومانی بۆ یەکەم یاری خولی ئیسپانیا بڵاوکردووەتەوە کە پێشبینی دەکات بەمشێوەیە یاری بکات.
پێكهاتەی بەرشەلۆنە:
گۆڵچی:نیتۆ
بەرگری:لینگلێ،ئەلبا،پیکێ، سێرجی رۆبێرتۆ.
ناوەڕاست:دی یۆنگ، بۆسکێت،گریزمان، کۆتینیۆ.
هێرشبەر: میسی،، فاتی.



PM:12:51:27/09/2020