وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند" لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٥ كه‌س لەسەرتاسەری عێراق بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە".
بەپێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، ٣ هه‌زار و ٤٨١ توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار کرا.بەمەش سەرجەم تووشبوان لە عێراق ٣٤٩ هه‌زار و ٤٥٠ کەس تووشی کۆرۆنا بووە.
بەگیان لەدەستدانی ٥٥ کەسەوە لە ٢٤ کاتژمێردا ژمارەی گیان لەدەستدان لە عێراق گەیشتە ٨ هه‌زار و ٩٩٠ كه‌س.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ٣ هەزارو ٧٥٥ توشبوو چاكبونه‌ته‌وه، ژمارەی گشتی چاكبوان بۆ ٢٨٠ هه‌زار و ٤٥٠ كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.