جیهان.. ژمارەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا ملیۆنێک كەسی تێپەڕاند

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەی مردوانی كۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاند.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٣ ملیۆن و ١٩٢ هەزار و ٩٩٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەروەها لەو ژمارەیەش ٢٤ ملیۆن و ٥١٩ هەزار و ٣٤٢ توشبوو چاکبونەتەوە، لە ئێستاشدا ملیۆنێک و ٥٠٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون و مردن بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا زیاتر حەوت ملیۆن كەس تووشی پەتاکە بوون، هاوکات ٢٠٩ هەزار و ٢٧٣ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

PM:09:34:27/09/2020