پارێزگاری سلێمانی: ٧٠٠ پارچە زەوی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی تاپۆکرا

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت" ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری تاپۆكردنی ٧٠٠ پارچە زەوی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی ده‌ركردووه‌".

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە" دوای هەوڵە بەردەوامەکانمان لە هەموو قۆناغ و دۆخ و داخوازییە یاسایی و کاگێڕیی و تەکنیکییەکاندا، بۆ تەرخانکردن و تاپۆکردنی ۷٠٠ پارچە زەوی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی، بەسوپاسەوە بۆ بەڕێزان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری شارەوانیی و دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی ئاماری سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی تۆماری خانوبەرەی سلێمانی و بەشی پلان و بەدواداچونی پارێزگای سلێمانی و دەستەی نوێنەرایەتیی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی، بڕیاری تاپۆکردنی زەوییەکان لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە درا". 

 

پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی لە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی دەکات و دەڵێت" شاناز و ئاسودەین کە توانیمان داکۆکیکارێکی راستگۆ و دڵسۆزبین لەم دۆسییەداو بە هیممەتی هەموو لایەک رێکارەکان تەواوبکەین و بودجەی جیاکردنەوەی زەوییەکانیش وەک پارێزگاری سلێمانی بگرینە ئەستۆ".



PM:11:00:27/09/2020