وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە رێگای وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بڵاویدەکاتەوە کە کارکردن باڵوێزخانەکەیان بەردەوام دەبێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی کەناڵی "الحره" لەزاری وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئەو زانیاریانه ره‌تدەکاتەوە كه باس له داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ده‌كه‌ن.
هەروەها هاتووە " له‌باره‌ی لێدوانی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه باسی له‌وه‌كردبێت، "ئه‌گه‌ر هێرش په‌لاماره‌كانی سه‌ر باڵیۆزخانه و داموده‌زگاكانیان له عێراق به‌رده‌وام بێت، له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌به‌غدا داده‌خه‌ن"، وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه، " هیچ كات لێدوان له‌سه‌ر گفتوگۆی دیپلۆماسی تایبه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتان ناده‌ن".
وتەبێژەکە دەشڵێت "ئه‌وه‌ش قبوڵ ناكه‌ین كه ئه‌و گروپه چه‌كدارانه له‌رێگه‌ی موشه‌كه‌وه باڵیۆزخانه‌كه‌مان به‌ئامانج بگرن و هێرشبكه‌نه سه‌ر دیپلۆماته‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه و ببنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش بۆسه‌ر یاسا و سیستمی وڵاتی عێراق".