ئەندامێكى پهرلهمانى كوردستان زانیاریهكى مهترسیدار ئاشكرادهكات و ڕایدهگهیهنێت" دەرمانی بەسەرچوو کە لەکوالێتی کۆنتڕۆڵ دەرنەچووە لەبازاڕ دەفرۆشرێت".
کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بەناونیشانی (حکومەت بێدەنگە لە مردنی خەڵک) رایگەیاند" لە ساڵی ٢٠١٨ دیوانی چاودێری دارایی بە فەرمی دانی بەوە داناوە کە کەسێک بە ناوی ( شێروان سادق علی) کە بەڕێوەبەری بەشی چاودێری فرۆشتنی دەرمان بووە، بە تۆمەتی ساختەکردنی نوسراوی فەرمی سزادراوە و دۆسیەکەی چووتە دەستەی دەستپاکی. بەگوێرەی بە دوداچوونی ئێمە سزادانەکەی بریتیبووە لە دورخستنەوەی لە کاری حکومی، بەڵام لە بری دوورخستنەوە کراوە بە بەڕێوەبەری کوالێتی کۆنتڕۆڵ".
باسی لەوەشکردووە، دواتر حەپێکی پانادۆڵییان داخڵکردووە کە بە هیچ شێوەیەک نەچووەتە کوالێتی کۆنتڕۆڵ، بەڵام ستیکەری سەوز، کە ئاماژەیە بۆ ڕێپدانی فرۆشتن،ی لە کوالێتی کۆنتڕۆڵەوە وەرگرتووە و لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ماوەی (٣) ساڵ فرۆشراوە و هیچ کەسێک سزا نەدراوە لەسەری و زۆربەی خەڵکیش بەکاریان هێناوە.
ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی دۆسیەی هێنانی دەرزی و دەرمان لەرێگەی نایاساییەوە ئەوەی خستوەتەڕوو: کۆمپانیایەکی دیکەش، دەرزی هایدرۆ کۆرتیزۆنی داخڵ کردووە کە دوو جار لە تێستی کوالێتی کۆنتڕۆڵ دەرنەچووە، و دواتریش ستیکەری سەوزیان بۆ وەرگرتووە و لە بازاڕ فرۆشراوە و بەکار هاتووە؛ وەزیری تەندروستی ئاگاداری ئەم دەرزیەیە و تا ئێستاش بێدەنگە، هەڵبەت ئەم دوو جۆرە لە دەرمان فرۆشی زۆر بەکاربەری زۆریان هەبووە.
ئهو پهرلهمانتاره تهئكیدیكردۆتهوه، ئهمه مشتێکە لەخەڵوەرێکو چاوەڕێی بەڵگەی زیاتربن لەسەر دەرمانو خۆراک لەماوەیەکی زۆر نزیکداو بەڵگەکان لەسەر دەرمانە دەگمەنەکانی شێرپەنجە بڵاودەکەینەوە کە چۆن دێتە کوردستانو چۆن خەڵک تێیدا زەرەرمەند دەبێت.