قائیمقامی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ژماره‌یه‌كی ته‌واوم لانیه به‌ڵام به‌هه‌زاران هاوڵاتیمان له‌سه‌ر نه‌به‌ستنی ماسك لهشوێنهداخراوهكاندا له‌شاری هه‌ولێر سزاداوه هه‌روه‌ك پێشتر بڕیاردرابوو غه‌رامه‌ی ئه‌و كه‌سه بكرێت ماسك نابه‌ستێت".
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی هه‌ولێر بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە" دۆخی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە هەولێر هاوشێوەی هه‌موو كوردستان ڕۆژانه حاڵه‌تی توشبوون تۆمارده‌كرێت و ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. ئێستا ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ن له هه‌ولێر ڕۆژانه حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان هه‌یه و حاڵه‌تی توشبونیش هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر كۆنتڕۆڵدان نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قۆناغه‌ی كه‌نه‌توانرێت چاره‌سه‌ری نه‌خۆش، بكرێت هه‌روه‌ها به‌بڕیارێكی ژووری ئۆپراسیۆن فه‌رزكرا له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كانیش كه نه‌خۆشانی كۆرۆنا وه‌ربگرن، له پێشوتر وه‌ریان نه‌ده‌گرت ، ئێستا وه‌ری ده‌گرن".
ئاماژەی بەوەشکردوە" ئێمه ئێستا له قۆناغی تاكپارێزی و خۆپارێزیداین پێویسته هه‌موو لایه‌كمان خۆمان بپارێزین له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی كراوه‌ته‌وه، هه‌موو شوێنه‌كان كراونه‌ته‌وه ته‌نها چه‌ند شوێنێكی دیاریكراوی كه‌م نه‌بێت وه‌كو قوتابخانه‌كان، پرسه وه‌كو پێویست ڕێگه‌ی پێ نادرێت ئه‌وه‌ی تر خه‌ڵك له‌سه‌ر كاروكاسپی خۆی به‌رده‌وامه هاتوچۆ له‌نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاره‌كانیتریش هه‌روه‌ها ئاساییه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موولایه‌ك كه خۆی بپارێزێت بۆئه‌وه‌ی دووربكه‌وێته‌وه له‌و ڤایرۆسه".
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ئه‌وه‌شی وت" كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سنورداره "به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت" له یه‌ك له قوتابخانه‌كانی شارۆچكه‌ی به‌حركه زه‌نگی ده‌ستپێكردنی ساڵی خوێندنی ساڵی 220-2021 ی لێدا، هیوادارین ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌وام ده‌كه‌ن ئاگاداری خۆیان بن له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر خۆیان نیین خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بن ئه‌و ڤایڕه‌سه ده‌گوازنه‌وه بۆ كه‌سوكاره‌كانیان".
قایمقامی هه‌ولێر ده‌شڵێت" هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه له‌ڕووی دابینكردنی پێداویستیه پزیشكیه‌كان به‌تایبه‌ت ماسك هه‌روه‌ها ڕشاندنی قوتابخانه‌كان و دانانی ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه‌وا قوتابیان به‌ركه‌وته‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌بێت و له‌كاتی دانیشتن و خوێندن و له پۆله‌كان ئه‌و بابه‌تانه هه‌مووی به‌گرنگ وه‌رگیراوه".
لەبارەی سزادانی ئەو کەسانەی ماسک نابەستن باسی لەوەکردوە، به‌ستنی ماسك پێویسته هه‌روه‌ها له فه‌رمانگه‌كانیش هه‌ركه‌سێك كه سهردانیكاره/مراجعه ئه‌گه‌ر ماسك نه‌به‌ستێت ڕێگه‌ی پێ نادرێت بێته ژووره‌وه، له‌سه‌ر نه‌به‌ستنی ماسك له‌شاری هه‌ولێر هاوڵاتیه‌كی زۆر غه‌رامه كراوه به‌ڵام وه‌كو باسم كرد ئێمه ئێستا له قۆناغی خۆپارێزیداین، هاوڵاتیش به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ڕوو له‌شوێنه‌كان ده‌كه‌ن و ڕوو له‌فه‌رمانگه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌وانه هه‌رهه‌مووی پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان ده‌بن و ئه‌و مه‌رج و ڕێنماییانه‌ی كه هه‌یه جێبه‌جێیده‌كه‌ن.
لەبارەی ئەو ئانگەی ئێوارەی رۆژی هەینی لەبەردەم قەڵای هەولێر بەبۆنەی رۆژی ریفراندۆم ئەنجامدرا قایمقامی هه‌ولێر باسی لەوەکردوە" له‌كاتی بۆنه‌كاندا هاوڵاتی له‌ده‌ربڕینی خۆشیهكانیدا به‌جۆره‌ها شێواز خۆشیه‌كانی ده‌ریده‌بڕێت ئه‌و حاڵه‌ته‌ش له‌هه‌موو وڵاتانی دنیا ڕوویداوه، له به‌ریتانیا و ئه‌وروپا ڕوویداوه به‌تایبه‌ت چه‌ند مانگێك یاخود پێش چه‌ند ڕۆژێك كه كۆتایی به خوله‌كانی تۆپی پێ هات ئه‌و شارانه یاخود ئه‌و تیپانه‌ی كه بوونه پاڵه‌وان جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان چۆن ده‌رچوون ئه‌و به‌رنامانه به‌رنامه‌ی حكومه‌ت نیین، حكومه‌ت داینهڕشتووه به‌ڵام هاوڵاتی بووه به‌و شێوه‌یه هاتووه هه‌سته‌كانی خۆییان خۆشیه‌كانی خۆی ده‌ربڕیووه كه یادی بۆنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردۆته‌وه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بوو كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌ت و لایه‌نه فه‌رمییه‌كان ڕێكخرابێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه پابه‌ندبن به‌ڕێنماییه‌كان و خۆیان بپارێزن به‌به‌ستنی ماسك كه شتێكی زۆر گرنگه".
واته كه‌ستان غه‌رامه نه‌كرد له‌و ئاهانگه له‌سه‌ر نه‌به‌ستنی ماسك یا خود ئه‌نجامدانی كۆبونهوههی جه‌ماوه‌ری؟ له‌وه‌ڵامدا قائیمقامی هه‌ولێر ده‌ڵێت" ئێمه له شوێنه داخراوه‌كان ئه‌وانه‌ی كهپابهندنین غه‌رامه ده‌كرێن و شوێنه‌كانیان داده‌خرێن به‌به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت و لیژنه‌كانی تریشه‌وه چاودێریه‌كی جددی ده‌كرێن له‌و شوێنانه‌ی به‌نموونه ماركێته‌كان شوێنێكی گشتی كه داخراوبێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماسكیان نه‌به‌ستبێت".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی به‌پێی بڕیارێك بڕه‌پاره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرا بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی شاری هه‌ولێرییان ده‌كرد، له‌وه‌ڵامدا قائیمقامی هه‌ولێر وتی" هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك له هیچ هاوڵاتیه‌ك وه‌رناگیرێت كه "داخلی" شاری هه‌ولێر ده‌بێت هه‌موو هاوڵاتیه‌ك له‌هه‌موو كوردستان و له هه‌موو عێراقیش زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ڕۆژانه داخلی شاری هه‌ولێر ده‌بن".