ڤیدیۆ.. هاوشێوەی ئەڤین ئاسۆ دەردەکەوێت

ئەڤین ئاسۆ بێژەری دیاری بەرنامە هونەریەکان و کۆمەڵایەتییەکان کە تا ئێستا هاوشێوەی نەبووە، کچێکی کوردی دانیشتووی ئەورپا دەردەکەوێت و لاسایی دەکاتەوە.

 

 
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە کچێکی گەنج دەردەکەوێت کە هاوشێوەی ئەڤین ئاسۆیە، ئەو کچە کــوردێــکی دانیشتــووی ئــەورووپـــایـــە بــە مــایـــکـــەپ ھــاوشێـــوەی خـــۆی وەک کــەســایــەتیـەکــان لـــێ دەکــات، لەم گرتەیەدا هاشێوەی ئەڤین دەردەکەوێت.

 

ئەڤین لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە. چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو.

 

دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە.




PM:04:25:29/09/2020