لەکاتی داخستنی بازاڕدا دۆلار بەرزدەبێتەوە

ئەم ئێوارەیە سێ شەممە ٢٩ ی ئەیلول نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوەو هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنرێتەوە بۆ پرسی گواستنەوەی باڵوێزی ئەمەریکا لەبەغداد.

 

نرخی دراوە بیانییەکان کە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبۆتەوە، لەکاتی داخستنی ئەم ئێوارەیەدا بەم شێوەیە بوو:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٤٥٠ دینار، لە کاتێکدا کە بەیانی بە ١٢٣ هەزارو ٣٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٣ هەزارو ٥٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٧ هەزارو ٤٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزارو ٤٥٠ دینار.



PM:05:27:29/09/2020