بەڕێوەبەری گەنجینەی گەرمیان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ئێوارەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بەڕێوەبەری گەنجینەی گەرمیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

 

بەپێی زانیارییەکان، مەسعود ئەحمەد بەڕێوبەری گەنجینەی گەرمیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا، كە ماوەی چەند ڕۆژێكە تووشی کۆرۆنا بووە و لەژێر چاودێری پزیشكیدا بووە لە نەخۆشخانەی قەڵا تایبەت بە کۆرۆنا. 

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (سەڵاح كوێخا) سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان به‌هۆی كۆڕۆنا گیانی له‌ده‌ستدا ئەوەش دوای ئەوەی ماوەی پێنج رۆژ بوو لەنەخۆشخانە لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكردابوو بەهۆی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا.



PM:08:02:29/09/2020