سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێی دۆخی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دەکات

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوەو تاوتوێی دۆخی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بکات.

 

خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا لەهەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند" بڕگەی یەکەمی کۆبونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تایبەتە به کەرکووک وناوچە جێناکۆکەکان ، بۆ ئەم مەبەستە و لەسەر  بڕیارێکی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی تایبەت پڕۆژەیەکمان بۆ ئەم مەبەستە ئامادە کردوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر  و دانشتووانەکەی رووبەڕووی قۆناغێکی دژوار بوونەتەوە و سیاسەتی تەعریب لە ناوچانە جێبەجێ ئەکرێت، رێگریگرتن لە تەعریب وپاراستنی مافی کوردستانیانی ئەم ناوچانە ئەرکێکی نەتەوەی ونیشتمانیە. 



PM:11:28:29/09/2020