دۆلار نرخێکی بەرز تۆمار دەکات

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ٣٠ ی ئەیلول دۆلاری ئەمەریکی نرخێکی بەرزی تۆمار کرد، چاودێران پێیانوایە پەیوەندی بەو ناکۆکیانەوە هەیە کە لەنێوان ئەمەریکاو ئێراندا هەیە لەسەر خاکی عێراق و، هەڕەشەی ئەمەریکا بە گواستنەوەی باڵوێزخانەکەی لە بەغدا.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٤٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٣ هەزارو ٤٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٤٧ هەزار دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٥ هەزارو ٧٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزارو ٤٠٠ دینار.

 



AM:10:06:30/09/2020