یەکێتی نیشتمانی کوردستان رەفعەت عەبدوڵای کردە لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئەو شوێنەی پێش کۆنگرە بۆ چەند ساڵێک بوو مەلا بەختیار لێپرسراوی بوو.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگەیاند" ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌رۆكیان هەڵنەبژاردبوو، له‌نێو خۆیاندا كۆبونه‌وه‌یان كردوه و بڕیاریانداوه ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا به لێپرسراویان هه‌ڵبژێرن.
سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دوا کۆبوونەوەی خۆیدا دەستەی کارگێڕی دیاریکرد، ئەوانیش لای خۆیانەوە بەرپرسی دەستەکەیان دیاریکردووە کە رەفعەت عەبدوڵا کارگێڕی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بوو، پێش کۆنگرە.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩چوارهمین كۆنگره‌ی خۆی له سلێمانی ئه‌نجامداو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردران، پاشان هاوسەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دیاریکران.