جێگرى پارێزگارى هەڵەبجە رایگەیاند، وەک یه‌كگرتوورایگەیاند " هێشتا بڕیاری كشانه‌وه‌یان له حكومه‌ته خۆجێییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه نه‌داوه":.
كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له پشكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاندووە، "یه‌كگرتوو وایان پێباشه كه جارێ له‌و پۆسته‌دا بین ئه‌گه‌ر بڕیار بده‌ن ئێمه بكشێنه‌وه یه‌ك کاتژمێر دوای ئه‌وه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم پێشكه‌شده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه تائێستا یەکگرتوو و لیستی خزمه‌ت بڕیای كشانه‌وه‌یان نه‌داوه له پۆستی حكومه‌ته خۆجێییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه".
لە درێژەی قسەکانیدا جێگری پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، "مانای ئه‌وه نییه كه به‌شداریمان كرد له حكومه‌تێكی خۆجێی دا ئیتر ده‌بێت "قڕ و قه‌پ" دابنیشین ئه‌گه‌ر سه‌رۆكوه‌زیران یه‌كگرتووش بێت من هه‌ر به‌م "نه‌مه‌ته"ی ئێستا قسه‌ده‌كه‌م و ڕه‌خنه له‌كه‌موكوڕییه‌كان ده‌گرم".
لە ٢١ى مانگی ئەیلول پارتی یەکگرتووى ئیسلامى لە حکومەتى خۆجێى پارێزگاى دهۆک دەرکرد، بەو پێیەی فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمانی کوردستان داوای پرساندنی سەرۆکی حکومەتیان کردووە بۆ پەرلەمانی کوردستان.